له مونبج هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ده‌ستيان خستووه‌ته بينى چه‌كدارانى داعش
K24 – هه‌ولێر:
زياتر له هه‌زار مه‌ده‌نى ديكه شارۆچكه‌ى مونبجيان له باكوورى سووريا به‌جێهێشت و له ژێر ده‌ستى داعش رايانكرد.
تا دێت گه‌مارۆى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى كه يه‌په‌گه پێشڕه‌وييان ده‌كات گه‌مارۆى سه‌ر شارۆچكه‌كه و چه‌كدارانى داعش توندتر ده‌كه‌ن.
مونبج ته‌نيا ئه‌ڵقه‌يه‌كى ديكه‌ى ئه‌و په‌يوه‌نديه‌يه كه له نێوان پايته‌ختى خيلافه‌ته‌كه‌ى داعش واته ره‌ققه و سنوورى توركيادا هه‌يه كه به‌شێك له لايه‌نه‌كان ئه‌و وڵاته به هاوكاريكردنى داعش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئه‌نقه‌ره‌ش به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى له كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانى ديكه پێكهاتووه و له كۆتايى مانگى رابردوودا ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازييان به هاوكارى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌ستپێكردووه بۆ رزگاركردنى شارۆچكه‌ى مونبج له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش.
ته‌نيا له هه‌فته‌ى رابردوودا هاوپه‌يمانێتيى دژى داعش 70 غاره‌ى كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى داعش له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى مونبج.
له كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به هاوڕێيه‌تى هێزه عه‌ره‌بييه‌كانى ناو هاوپه‌يمانێتى سوورياى ديموكراتى توانيان له قۆڵى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى شارۆچكه‌كه‌وه پێشڕه‌وى بكه‌ن و چه‌ند سه‌د مه‌ترێك به ئاراسته‌ى سه‌نته‌رى شارۆچكه‌كه پێشڕه‌وى بكه‌ن.
ئه‌و هێزانه ده‌ڵێن، رێڕه‌وێكيان بۆ ده‌ربازبوونى مه‌ده‌نييه‌كان كردووه‌ته‌وه و گه‌مارۆى سه‌ر چه‌كدارانى داعشيان توندتر كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى راكردنيان بۆ نه‌مێنێته‌وه.
داعشييه‌كان هه‌فته‌ى رابردوو ژماره‌يه‌ك كرده‌وه‌ى خۆكوژييان له دژى ئه‌و هێزانه ئه‌نجامدا.
تا ئێستا نازانرێت چه‌ند چه‌كدارى داعش له شارۆچكه‌كه‌دا ماوون، به‌ڵام سه‌رچاوه كوردييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند سه‌د كه‌سێك له چه‌كداره‌كان ماونه‌ته‌وه.