"لەسەدا 44ی کەسانی پێگەیشتوو لە ئەمهریکا چهك ههڵدهگرن"
K24 - ههولێر:
دوای تەقەکردن لە قوتابخانەیەک لە ویلایەتی تێکساس لە ئەمهریکا، تێیدا 21 کەس گیانیان لەدەستدا کە 19یان منداڵ بوون، جارێکی دیکە دیاردەی چەک هەڵگرتن لەو وڵاتە خرایەوە بەر باس.
رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی خواستی خۆیان بۆ سنووردارکردنی یاسایی بۆ "مافی تاکەکەسی بۆ چەک" نیشاندا، کەناڵی CNN راپۆرتە هەواڵێكی ئامادەکرد، تێیدا بەراوردی دیاردەی چەک هەڵگرتن لە نێوان ئهم وڵاته و وڵاتانی دیکەی جیهان خستووهتهڕوو.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمهریکا تاکە وڵاتە لە جیهان ژمارەی چەک لە دەستی خەڵکی سڤیل زیاترە.
بەگوێرهی ئەم هەواڵه پشتیان بە توێژینەوە جیاوازەکان بەستووە، بۆ دیاردهی چهكداری ئەمهریکا لهسهر ئاستی جیهان به پلەی یەکەمه، تێیدا 120 چەک بۆ هەر 100 کەسێكه، لە کاتێکدا دوورگەکانی فۆلکلاند لە پلەی دووەمدایە بە 62 چەک بۆ هەر 100 کەسێك، هەروەها لە یەمەن نزیکەی حەوت ساڵە شەڕی ناوخۆ تێدا بەردەوامە، هەر 100 کەسێک 53 چەکی بەردەکەوێت و به پلەی سێیەمدا هاتووە.
بەپێی راپۆرتەکە لە هەندێک وڵات وەک کۆریای باشوور و ژاپۆن، رێژەکە نزیکە لە سفر.
بەپێی خەمڵاندنەکان، ئەمهریکا خاوەنی 393 ملیۆن چەکی مەدەنییە لە کۆی 857 ملیۆن چەکی مەدەنی کە لە جیهاندا بەردەستن، دەکاتە نزیکەی لەسەدا 46ی کۆگای چەکی مەدەنی لە جیهاندا.
لە هەواڵەکەی کەناڵی CNN ئاماژە بەوە کراوە لە هەر 100 هەزار کەس لە ئەمهریکا چوار کەس لە ئەنجامی توندوتیژی پەلاماری چەکداریی گیانیان لەدەستداوە و ئەم رێژەیەش 18 هێندەی تێکڕای وڵاتانی پێشکەوتوو بووە، رێژەی خۆكوشتن بە چەک له ئەمهریکادا لهسهدا 44ـه.
لەکاتێکدا پەلاماری چەکداریی لە نیوەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان لە نێوان ساڵانی 1998 بۆ 2019 یەک جار روویدا و لەم ماوەیەدا لە هیچ وڵاتێکی دیکەدا لە هەشت رووداو زیاتر رووی نەداوه، لە ئەمهریکا زیاتر لە 100 پەلاماری چەکداریی روویدا و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش لە ئاکامی ئەم رووداوانەدا گیانیان لەدەستدا یاخوود بریندار بوون.
بەپێی راپرسییەکی کۆمپانیای گالاپ لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2020دا ئەنجامیداوە، ئاماژە بەوە کراوە نزیکەی لەسەدا 44ی کەسانی پێگەیشتوو لە ئەمهریکا لە ماڵێکدا دەژین و چەکی تێدایە و نزیکەی یەک لەسەر سێی خاوەن چەکن.
جەخت لەوە کراوەتەوە ئەمهریکا یەکێکە لەو سێ وڵاتەی جیهان هەڵگرتن یان هەبوونی چەک، مافێكی دەستوورییە، لە کاتێکدا رێژەی خاوەندارێتی چەک لەم دوو وڵاتەکەی دیکە، مەکسیک و گواتیمالا، نزیکەی یەک لەسەر 10ی ئەمهریکایە.
زۆرێک لە وڵاتانی جیهان رێوشوێنی یاسایی لە دژی توندوتیژی چەکداریی دەگرنەبەر، سەرەڕای لەدەستدانی هەزاران کەس، تەنیا نزیکەی نیوەی کەسانی پێگەیشتوو لە ئەمهریکا پشتگیری لە توندکردنی یاسای چەک هەڵگرتن و چاکسازیی سیاسی دەکەن.
سهرچاوه: AA