ئۆپە‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌ی زه‌نكوره‌ی دەستیپێکرد

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، ھێزەكانیان ئۆپەرسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەی زەنكورەیان لە باكووری رومادی دەستپێكردووە.

له‌ به‌یاننامه‌یەکدا، وه‌زارەتی بەرگری عێڕاق رایگەیاند: "هێزە تایبەتەکانی وەزارەت و فه‌رماندەیی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبارو هێزی ئاسمانی‌ و فه‌رماندەیی پۆلیسی ئه‌نبار‌و هێزی تۆپخانە‌ی فیرقەی 16 له ‌ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی زەنکورەی باکووری رومادی بەشداری دەکەن".

لە ئێستادا سوپای عێڕاق چەندین بەرەی شەڕی کردوەتەوە لە دژی چەکدارانی داعش، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی داعشدا ماون.