بیڵ گه‌یتس پێشبینی "په‌تایه‌كی كوشنده‌تر" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بیڵ گه‌یتس، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، كه پێشتر پێشبینی ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنای كردبوو، ئێستا پێشبینی ده‌ركه‌وتنی په‌تایه‌كی كوشنده‌تر ده‌كات له دوو ده‌یه‌ی داهاتوو.
له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "دیاریۆ"ی ئیسپانی، بێڵ گه‌یتس ده‌ڵێت: "به رێژه‌ی 50% ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی داهاتوو په‌تایه‌كی دیكه بڵاوببێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێشتا په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا به ته‌واوه‌ی كۆتایی نه‌هاتووه و تا ئێستاش ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جۆرێكی دیكه‌ی كوشنده‌تر بڵاوببێته‌وه.
پێشتریش له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی فاینه‌نشه‌ڵ تایمز رایگه‌یاندبوو "هێشتا خراپترین دۆخمان نه‌بینیوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌رچه‌نده نایه‌وێت ببێته ده‌نگێكی "ره‌شبین" به‌ڵام نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوی مه‌ترسیداری كۆڕۆنا به رێژه‌ی 50% هه‌یه.
بیڵ گه‌یتس پێشتر پێشبینی ده‌ركه‌وتنی په‌تای كردبوو، دوای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆناش به شێوه‌یه‌ی به‌ربڵاو له‌سه‌ر ئینته‌رنێت هێرشی كرایه سه‌ر و به گوێره‌ی "تیۆری پیلانگێڕی" تۆمه‌تباریان كرد به‌وه‌ی كه ده‌ستی له دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، به‌ڵام ناوبراو خۆی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه.