به فه‌رمی یاریزانێكی ریال مه‌درید بڕیاری رۆیشتنی دا
دوای ماڵئاواییكردنی مارسێلۆی به‌رازیلی، ئیسكۆ ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید كه دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ له ریال مه‌درید ده‌ڕوات.
ئیسكۆ ناوه‌راستكاری ریال مه‌درید هاوشانی مارسێلۆ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی هات و گرێبه‌سته‌كانیان نوێ ناكرێته‌وه و رۆیشتنیان له یانه‌كه راگه‌یاند.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ڤالێنسیا پێگه‌یشت، دواتر له 2011 روویكرده یانه‌ی مالاگا، دوای دوو وه‌رز یاریكردن بۆ ئه‌و یانه‌یه، له 2013 به باشترین یاریزانی لاوی جیهان دیاری كرا، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به به‌های 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید له ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه‌ی یاریی بۆ یانه‌ی شایانه كرد كه‌مترین خوله‌ك یاریی كردووه، 53 گۆڵ و 56 ئاسیستی تۆمار كردووه.