مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی دەکات

ئاژانسەکە لە هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر هاوکار بووە کە دەکرێت ببێتە نموونەیەک بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جین یۆنیدا، ئەندامی شاندی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (جایکا)
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جین یۆنیدا، ئەندامی شاندی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (جایکا)

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کرد کۆبوویەوە، کە بەهاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، کارەبا و کشتوکاڵ ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 30 ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی ( جایکا) کرد بە سەرۆکایەتی جین یۆنیدا بەڕێوەبەری سەرەکی ئاژانسەکە لە عێراق.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری جایکا لە عێراق، کورتەیەکی دەربارەی کار و پڕۆژەکانی ئاژانسەکە لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە بەهاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، کارەبا و کشتوکاڵ ئەنجام دەدەن، گرنگترینیان هاوکاریکردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە لە هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر کە دەکرێت ببێتە نموونەیەک بۆ شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، هەروەها ھاوکاریکردن لە دروستکردنی وێستگەی کارۆئاوی لە دێرەلووک و پەرەپێدان و گەیاندنی ئاو لە هەڵەبجە و نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی سلێمانی و چەند پڕۆژەیەکی دیکە.  

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی ئاژانسی جایکای کرد لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستایشی کار و پڕۆژەکانی کردن کە بە شێوەیەکی پیشەییانە ئەنجامی دەدەن و خوازیاری پەرەپێدانی هەماهەنگیی و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی ژاپۆنی بوو بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (جایکا)
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (جایکا)
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامێکی شاندی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (جایکا)