لە كەركووك ھەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ پێشمەرگە و كەسوكاری شەھیدان بەڕێوەدەچێت
K24 - كەركووك
مەسیحییەکانی کەرکووك پشتگیری خۆیان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە دەردەبڕن و بەشدار دەبن لەو ھەڵمەتەی کە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەك بریاری لەسەردراوە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە.
ئەمەش لە میانی کۆبوونەوەی وەفدێکی باڵای مەسیحییەکانی کەرکووك ھات لە گەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك, کە بڕیارە ئەو کۆمەکانە پێش جەژنی رەمەزان بەسەر پێشمەرگەو کەسووکاری شەھیدانی پێشمەرگەو بەدیلگیراوەکان دابەش بکرێن.