چەکدارێکی داعش لە زومار دەستگیرکرا

لە چەکدارانی فیرقەی موئتەی ویلایەتی جەزیرەی داعش بوو
دەستگیرکردن
دەستگیرکردن

K24 – هەولێر

چەکدارێکی داعش لە زومار دەستگیرکرا، کە لە چەکدارانی فیرقەی موئتەی ویلایەتی جەزیرەی داعش بوو، هەروەها کوڕێک و برایەکیشی چەکداری داعش بوون.

شانەی رایگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هێزێکی پیادەی سوپا پاڵپشت بە زانیاری وردی هەواڵگری لە گوندی سمودی سەر بە شارەدێی زوماری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا چەکدارێکی داعشیان دەستگیرکردووە، کە یەكێک بووە لە چەکدارانی فیرقەی موئتەی ویلایەتی جەزیرەی رێکخراوی داعش.

شانەکە ئاماژەیداوە، ئەو چەکدارە دەستگیرکراوە، کوڕێک و برایەکیشی چەکداری داعش بوون لەو فیرقەیە، بەڵام براکەی کوژراوە و کوڕەکەشی دەستگیرکراوە.