دادگایه‌كی دانیمارك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی 18 هاووڵاتی عێراقی ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆپنهاگن، دادگای باڵا سكاڵای ئه‌و 18 هاووڵاتییه عێراقییه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه له كاتی شه‌ڕی رووخاندنی به‌عسدا له لایه‌ن سه‌ربازه دانیماركییه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه درابوون و دادگایه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یانی دابوو.
له 2004 دا، ئه‌و هاووڵاتییانه له ناوچه‌ی زوبێری سنووری پارێزگای به‌سره، له لایه‌ن سه‌ربازانی دانیماركه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوون، 23 هاووڵاتی به‌و هۆیه‌وه روویان له دادگای دانیمارك كردبوو، بۆ داواكردنی قه‌ره‌بووی ئه‌و ئازاره‌ی چه‌شتوویانه.
له 2018دا دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دانیمارك بڕیاری دابوو، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بووی 18 سكاڵاكاری عێراقیی بكاته‌وه.
له پێشهاتێكی نوێ‌دا، دادگای باڵای دانیمارك ئه‌و بڕیاره‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری پابه‌ند نییه به پێبژاردنی قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هێزه‌كانی دانیمارك له ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و هاووڵاتییانه تێوه‌نه‌گلاون و ته‌نانه‌ت هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌یانه‌وه نییه.
دادگاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "هێزه‌كانی دانیمارك هۆكاری به‌رجه‌سته نین له ئه‌شكه‌نجه‌درانی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "سه‌ربازه دانیماركییه‌كان نه‌یانتوانیوه رێگری له ئه‌شكه‌نجه‌دان بكه‌ن، به‌ڵام خۆیان به‌شدار نه‌بوونه له ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كاندا".
هاوكات دادگاكه بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه، مادام هێزه‌كانی دانیمارك زانیویانه زیندانیكراوه عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه بوونه‌ته‌وه و ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێن، ئه‌وا ده‌وڵه‌ت ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌یان به بڕی 4 هه‌زار و 300 دۆلار قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕانی: ئ.ر