فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سه‌رسامی خۆی به ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد ده‌رده‌بڕێت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی سه‌رسامی خۆی به ئه‌ستێره‌یه‌كی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق ده‌ربڕیوه و نووسیویه‌تی: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م ئه‌ستێره‌یه یه‌كێك بێت له یاریزانه دره‌وشاوه‌كانی جامی ئاسیای خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ستایشی ئاستی كاردۆ سدیقی یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراقی كردووه كه ئێستا له تیپی لاوانی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس یاری ده‌كات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له باره‌ی ئه‌م یاریزانه نووسیویه‌تی: كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق نازناوی جامی ئاسیای خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵی له 2014 به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وكات ئه‌حمه‌د ئیبراهیم كه زیاتر له 100 یاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد، ئێستاش له هه‌مان پاڵه‌وانێتی جامی ئاسیای 2022 چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كاردۆ سدیق ببێته یه‌كێك له ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه.
سبه‌ی چوارشه‌ممه، پاڵه‌وانێتی جامی ئاسیای 2022 له‌سه‌ر ئاستی لاوان له وڵاتی ئۆزبه‌كیستان ده‌ستپێده‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌م پاڵه‌وانێتییه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شانبه‌شانی ئوردن، ئوسترالیا و كوێت یاریی ده‌كات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق سبه‌ی یه‌كه‌مین یاریی له‌م پاڵه‌وانێتیه به به‌شداریی پێنج یاریزانی كورد ده‌كات، یاریزانه كورده‌كانی ئۆڵمپی عێراق پێكهاتوون له (كاردۆ سدیق)ـی به‌رگریكاری كریستاڵ پاڵاس، (یادگار رۆسته‌می)ـی هێرشبه‌ری یانه‌ی پۆگۆنی پۆڵه‌ندی، (ئه‌حمه‌د سوهه‌یل)ـی به‌رگریكاری كوردی یانه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی قه‌ته‌ر، (میرخاس دۆسكی) به‌رگریكاری یانه‌ی ڤاكێر ئینسبروكـی نه‌مسایی و (هیران ئه‌حمه‌د) هێرشبه‌ری یانه‌ی سۆنی سویسری.