ھاوڵاتیانی شنگال گلەیی لە ئاوەداننەكردنەوەی شارۆچكەكە دەكەن

كە خزمەتگوزاری نەبێت ھاوڵاتیان چۆن بگەڕێنەوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8929cbee-c6df-4e5e-a8d2-0060ae34ba00/XelkiShingarHela.ism/manifest

K24 - دھۆك

دوای رزگار كردنی شنگال لە لایەن ھێزی پێشمەرگە، ژمارەیەك لە ھاوڵاتیانی شنگال گەڕانەوە شارۆچكەكە، بەڵام شارۆچكەیەكی وێران كراو لە لایەن داعشەوە، دوای چەند مانگێك گەڕانەوەیان ئێستا ھاوڵاتیانی شنگال گلەیی لەوە دەكەن كە تا ئێستا وەك پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە، بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزقاری ھاوڵاتیانی دیكە لە شارەكانی دیكەی كوردسیان ناتوانن بگەڕێنەوە شنگال.