به فه‌رمی گاریس به‌یل به ناردنی په‌یامێك رۆیشتنی له ریال مه‌درید راگه‌یاند
گاریس به‌یل دوای 9 ساڵ یاریكردن به درێسی ریال مه‌درید كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه هات و رۆیشتنی له‌و یانه‌یه راگه‌یاند.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر سووپاسی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كرد كه یاریی بۆ ریال مه‌درید كردووه و نووسیویه‌تی: هه‌له مه‌درید، سووپاس بۆ تۆ ریال مه‌درید شانازییه‌كی گه‌وره بوو بۆ من كه كاته‌كانم له‌و یانه‌یه تێپه‌ڕ كرد.
گاریس به‌یل له په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: سووپاسی یاریزان و راهێنه‌ره‌كانی ئێستا و پێشوو ده‌كه‌م، 9 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك هاتمه ئێره گه‌نج بووم، به یاریكردن بۆ ریال مه‌درید خه‌ونه‌كه‌م هاته دی، پۆشینی درێسی ریال مه‌درید و یاریكردن له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و بردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو نازناوه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ من چیرۆكێكی پڕ له شانازی بوو.
به‌یل ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت سووپاسی فلۆرێنتینۆ پێرێز و خۆزی ئانخێل سانچێز و بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه بكه‌م، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه توانیمان مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری دروست بكه‌ین، سووپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك.
گاریس به‌یل له هاوینی 2013 به به‌های 101 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه روویكرده ریال مه‌درید، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی له 7 یاریی كرد و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كرد، له كاروانی یاریكردن 258 یاریی بۆ ریال مه‌درید كردووه، 106 گۆڵ و 67 ئاسیستی تۆمار كردووه.