عێراق فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دروست ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عێراق ئاشكرای ده‌كات، یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جه‌نگی (درۆن) به‌ناوی (ئه‌لسه‌قڕ)ـی به‌رهه‌مهێنا.
سه‌ید محه‌مه‌د ساحیب ده‌راجی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی رایگه‌یاند، "عێراق فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جه‌نگی به‌رهه‌مێنا و توانای 4 كیلۆمه‌تر به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌یه، له دووری 30 كیلۆمه‌تریش ده‌توانێت ئامانج بپێكێت".
ده‌راجی راشیگه‌یاند، له ئێستادا توانا جه‌نگییه‌كانی عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌تایبه‌ت له بواری مووشه‌ك، هاوه‌ن، چه‌ك و ده‌مانچه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عێراق روونیكرده‌وه، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م چه‌كانه بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی عێراقه، جیا له‌وه‌ش پارێزگاری له ئابووری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌سازی جه‌نگی ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می جه‌نگی له ده‌ره‌وه.