ریال مه‌درید دیسان بارسێلۆنای تووشی شكست كرد
له سێیه‌م یاری قۆناخی كۆتایی خولی باسكه‌ی ئیسپانیا ریال مه‌درید له خاكی خۆی میوانداریی بارسێلۆنای كرد و یارییه‌كه‌شی به سه‌ركه‌وتن كۆتایی هێنا.
ریال مه‌درید هاوشێوه‌ی یاری رابردووی به ئاستێكی به‌رز به‌دیاركه‌وت و سێ چاره‌گی یه‌كه‌می له‌به‌ره‌ژوه‌ندی خۆی یه‌كلا كرده‌وه، به‌ڵام له چاره‌گی چواره‌می به جیاوازی دوو خاڵ له‌ده‌ستدا و دواجار یارییه‌كه‌ی به 91 خاڵ به‌رامبه‌ر74 خاڵ به‌سه‌ركه‌وتن كۆتایی هێنا.
ریال مه‌درید ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی دیكه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ببێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه و چواره‌شه‌ممه‌ی داهاتووش له یاری چواره‌م جارێكی دیكه له‌نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداری بارسێلۆنا ده‌كات.