سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوە
K24 – هەولێر:
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ستايش فەرهەنگی پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى له هه‌رێمى كوردستان کرد و هه‌رێمى كوردستانى به هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ريكا له قه‌ڵه‌م دا.
نيوه‌ڕۆى ڕۆژی پێنجشه‌ممه (9ـی ئایاری 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئاماده‌ى بوون، جه‌خت له پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ، بره‌ودان به ديموكراسى و ئازادييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆڵ و كاريگه‌ريى ڕێكخراوه ناحكوومييه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان، تاوتوێ كران.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە: "هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى هه‌ندێک تێبينى و كه‌موكووڕيى له بواره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كاندا گۆڕييه‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا بۆ باشتركردنى ئه‌و بوارانه له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها داكۆكييان له بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان و پاراستنى مافى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كان كرده‌وه".
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، وێڕاى ده‌ربڕينى ستايش بۆ فەرهەنگی پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌يى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان له پێناو بره‌ودان به بواره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كان و ديموكراسى و ڕۆڵى ياسا ده‌ربڕى و هه‌رێمى كوردستانى به هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ريكا له قه‌ڵه‌م دا.
ڕه‌وشى ئێزدييان و گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان، ژيان و گوزه‌رانى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كاندا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.