دوو ئامۆزا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران
K24 - هەولێر:
لە گوندی گولیجانی سەر بە ناحیەی باشیک، لەسەر کێشەیهکی کومەڵایەتی دوو کەس، كه ئامۆزای یهكترن و خێزاندارن، كوژران.
رووداوهكه نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2ـی حوزەیرانی 2022، روویداوه.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمی هەردوو کوژراوەکە پاش گەیاندنیان بە پزیشکی دادی ئاکرێ رادەستی کەسوکارەکەیان کراون و بڕیارە لە گۆڕستانی بەردەڕەش بەخاک بسپێردرێن.