UN: دوای 100 رۆژ له جه‌نگی ئۆكرانیا كه‌س تێیدا سه‌رنه‌كه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، دوای تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیا، تا ئێستا كه‌س له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، رووسه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی دۆنباسه‌وه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، ماوه‌ی 100 رۆژه له ئۆكرانیا جه‌نگ به‌رپا كراوه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێی وایه كه‌س له‌و جه‌نگه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
ئه‌مین عه‌وه‌ز، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئۆكرانیا به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند، كه‌س له‌و جه‌نگه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتووه، لایه‌نێكی سه‌ركه‌وتوو له جه‌نگی ئۆكرانیادا به‌دی ناكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ماوه‌ی 100 رۆژی رابردوو جگه له زیانی گیانی، خاپووركردنی خانوو و قوتابخانه، چیتر به‌ده‌ست نه‌هات".
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، هێزه‌كانی رووسیا له‌سه‌دا 20ـی خاكی ئۆكرانیای كۆنتڕۆڵ كردووه، له نێویاندا دوورگه‌ی كریمیا و ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ساڵی 2014ـه‌وه له ژێر چنگی به‌كرێگیراوانی رووسیادان.
ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌به‌رده‌م په‌له‌مانی لۆكسه‌مبۆرگ رایگه‌یاند، سوپای رووسیا (پێنج یه‌كی) خاكی وڵاته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردووه، كه ده‌كاته له‌سه‌دا 20.
زیلینسكی راشیگه‌یاند، به‌قه‌د خاكی به‌لژیكا، هۆڵه‌ندا و لۆكسه‌مبۆرگ، رووسیا ئۆكرانیای داگیركردووه، نزیكه‌ی 300 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی ئه‌م وڵاته مینڕێژكراوه، هه‌روه‌ها 12 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتان بوون، 5 ملیۆنیش به‌ره‌و ده‌ره‌وه كۆچیانكرد.
هه‌روه‌ها ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دوای تێپه‌ڕینی 100 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیا رووسه‌كان 243 منداڵیان له‌م وڵاته‌دا كووشتووه، 446ـیش بریندارن، زیلینسكی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "گه‌لی ئۆكرانیا خۆیان راده‌ستی سوپای رووسیا ناكه‌ن".