شه‌ڕ له‌ نێوان دوو وڵات هه‌ڵگیرسا

"بریندار هه‌ن"
سه‌ربازانی قیرغستان
سه‌ربازانی قیرغستان

K24 – هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتی قیرغیستان و تاجیكستان شه‌ڕ روویدا.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌ نێوان سه‌ربازانی قیرغیستان و تاجیكستان له‌سه‌ر سنوور روویدا، برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی قیرغیستان به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 3ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌سه‌ر سنووریان له‌گه‌ڵ تاجیكستان روویدا، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هه‌ردوولا بریندار بوون و له‌ ئێستادا شه‌ڕه‌كه‌ وه‌ستاوه‌.

سنووری نێوان تاجیكستان و قیرغیستان به‌رده‌وام گرژی هه‌یه‌، ناوه‌ ناوه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری لێ رووده‌دات.