رووسیا سیستمی بەرگری ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ جێگیر دەکات

بەردەوام هێلیکۆپتەرەکانی سوپای رووسیا بەسەر ئاسمانی شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان دەسوڕێنەوە
سیستمی بەرگری ئاسمانی لە جۆری "پانتسیر ئێس یەك"
سیستمی بەرگری ئاسمانی لە جۆری "پانتسیر ئێس یەك"

K24 - هه‌ولێر:

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی رووسیا سیستمی بەرگری ئاسمانی لە جۆری "پانتسیر ئێس یەك" لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ جێگیر دەکەن.

هەروەها روانگەی سووری ئاشکرای کردووە، ماوەی چەند رۆژێکە بەردەوام هێلیکۆپتەرەکانی سوپای رووسیا بەسەر ئاسمانی شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان دەسوڕێنەوە.

ئەم هەنگاوەی رووسیا لە کاتێکدا کە ماوەی چەند رۆژێکە تورکیا بەردەوام هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان دەکات.