کەشناسی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
کەشناسی
کەشناسی

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، پلەی گەرما لە ناوچەکانی کوردستان بە بەرزی دەمێنێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە 45 پلەی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایی با مامناوەند دەبێت و لە هەندێک کاتدا چالاکتر دەبێ و دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆزێکی سووک.

بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 43، سلێمانی 41، دهۆک 42، هەڵەبجە 42، کەرکووک 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک کاتدا با چالاک دەبێت، مەودای بینین لەنێوان 6 – 8 کیلۆمەتر دەبێت.

پێشبینیەکانی کەشناسی
پێشبینیەکانی کەشناسی