ئەمریکا.. یەکەم هۆشداری لە وەرزی تۆفانی ئەتڵەسی 2022 درا

لە ئێستاوە بارانێکی بەهێز لە فلۆریداوە دەستیپێکردووە
فلۆریدا
فلۆریدا

K24 - هەولێر:

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لە کەنداوی مەکسیکەوە تۆفانی ئەتڵەسی دروست دەبێت و بەخێرایی بەرەو وشکانی دێت، هاوکات کاریگەری لەسەر کەناراوەکانی ویلایەتی فلۆریدای باشووری ئەمریکا دروست دەکات.

راپۆرتەکانی دەزگای راگەیاندنی "AccuWeather" ئاماژە بەوە دەدەن، زریانێک بە ناوی "ئالێکس"، کاریگەری لەسەر تەواوی کەناراوەکانی باشووری ویلایەتی فلۆریدا دروست دەکات و بەهۆی بارینی هەشت سانتیمەتر باران لە کاتژمێرێکدا، دەبێتە هۆی روودانی لافاو لە ناوچەکەدا.

لەلایەکی دیکەوە کەشناسان، هۆشداری لەوە دەدەن کە سەرەتای ئەم هەفتەیە یەکەم تۆفانی وەرزیی ئەتڵەسی 2022، دەگاتە کەناراوەکانی فلۆریدا و دەبێتە هۆی بارینی 25-38 سانتیمەتر باران، خێرایی (با)ش دەگاتە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ناوەندی نیشتمانی تۆفانی ئەمریکا (NHC)، باسی لەوە کرد کە هەرچەندە تۆفانەکە نزیکەی 640 کیلۆمەتر لە فلۆریدا دوورە، بەڵام لە ئێستاوە بارانێکی بەهێز لەو ویلایەتە دەستیپێکردووە.

aa