هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به‌رده‌وامه له دابه‌زین
K24 - ھەولێر
به‌رپرسێك له كۆمپانیای نه‌وتی باشوور رایگه‌یاندووه، هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌نده‌ره‌كانی باشووری عێراق تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه كه‌متره به‌راورد به‌مانگی رابردوو، تێكرای رۆژانه‌ی هه‌نارده‌كردن 3 ملیۆن و 144 هه‌زار به‌رمیل بووه.
به‌رپرسێكی كۆمپانیای نه‌وتی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ئاستی هه‌نارده‌كان كه‌میكردووه به‌راورد به مانگی ئایار به‌هۆكاری پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه‌و پێشخستنی كێلگه نه‌وتیه‌كان و ناله‌باری ره‌وشی كه‌شوئاووهه‌وای به‌ندره‌كان.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باشوور، مانگی ئازاری رابردوو عێراق رۆژانه زیاتر له 3 ملیۆن و 360هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه، مانگی نیسانیش دابه‌زیوه بۆ 3 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و ئه‌م مانگه‌ش بۆ كه‌متر له 3 ملیۆن و 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دابه‌زیووه.