پوتن: پرسی بهرههمی دانهوێڵهی ئۆکرانیا لە جیهانیدا زۆر گەورە کراوە
k24-ههولێر:
سەرۆکی رووسیا، ئاشكرای دهكات بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا، دەتوانرێت ئەو بەندەرانە بەکاربهێندرێن لەژێر کۆنتڕۆڵی رووسیادان.
ڤلادیمێر پوتن، سهرۆكی رووسیا رایگهیاند، گەرەنتی پاراستنی هەر کەشتییەک دەکەین لەم بەندەرانە نزیک بێتەوە، رێگای هاتنە ناوەوەی کەشتییە بیانییەکان بۆ هەموو ئاراستەکانی دەریای ئازۆڤ و دەریای رەش، دەستەبەر دەکەین.
سەرۆکی رووسیا، راشیگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی نرخی گاز، نرخی ئەو پەینەش بەرزبووهتهوه کە لە گاز دروست دەکرێت.
ڤلادیمێر پوتن، گوتی: "کاتێک ئەوە ئاشکرا بوو چیتر پەینی وڵاتەکهمان لە بازاڕەکانی جیهاندا نامێنن، راستەوخۆ نرخی پەین و خۆراک بەرزبووەوە، چونکە ئەگەر پەین نەبێت، کشتوکاڵیش ئەو بەرهەمەی نابێت".
پوتن، روونیكردهوه، بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا، رێگهی جێگرەوەی جیاواز هەن هەرزانترین و ئاسانترینیان رێگای بێلاڕووسە.
سەرۆکی رووسیا، باسی لەوەشکرد، پرسی بهرههمی دانهوێڵهی ئۆکرانیا لە جیهانیدا زۆر گەورە کراوە. گوتیشی: "لە جیهاندا ساڵانە 800 ملیۆن تۆن دانەوێڵە بەرهەمدەهێنرێت". گوتیشی: "پێشتر ئۆکراینا 20 ملیۆن تۆن دانەوێڵەی هەناردە دەکرد كه دەکاتە سەدا 2.5ـی دانەوێڵەی جیهان".