پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌زه‌زانی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت لە سبەى دووشەممە پلەکانى گەرما بە یەک تا دوو پلە نزم ببێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوام دەبێت له رۆژانى داهاتوو، نزمبوونەوەکەش زیاتر دەبێت بە نزیکەى 3-5 پلەى سیلیزى.
كه‌شناسی ئاشكرای كرد، بەرزترین پلەکانى گەرمى لە سەنتەرى پارێزگاکان بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە .لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ ژێر 36 پلەى سیلیزى دادەبەزێت.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، ئەم نزم بوونەوەیە لە پلەکانى گەرما دەگاتەوە ئاستى ئاسایى خۆى، کاریگەرى ئەو شەپۆڵە گەرمەى رووى لە ناوچەکەمان کردبوو، کۆتایى دێت.