په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی دیكه ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگهێشتنی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی سێشه‌ممه (7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022).
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی په‌رله‌مان له كاتژمێری (11)ی پێشنوه‌ڕی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت و به‌رنامه‌ی كاریش بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌ردوو "پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆركردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان" و پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان.