له به‌ریتانیا منداڵێكی كورد ده‌یه‌وێت شوێنی لویس هامڵتن بگرێته‌وه
زه‌ین كوێخا، ئه‌و منداڵه كورده‌ی ئێستا له به‌ریتانیا به‌شداریی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلی (مۆتۆسپۆرت) ده‌كات و له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆی به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌ورووپا چه‌ندان ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌یه‌وێت له داهاتوو هه‌نگاوه‌كانی ئه‌فسانه‌ی شۆفێری جیهانی لویس هامڵتن هه‌ڵبگرێت.
زه‌ین ئێستا ته‌مه‌نی 11 ساڵانه و 3 ساڵه ده‌ستی به پێشبڕكێی مۆتۆسپۆرت كردووه و به ناوی به‌ریتانیا به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ناسنامه‌ی كوردبوونی خۆی له‌بیرنه‌كردووه و له‌سه‌ر كڵاو و پشتێنه‌كه‌ی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر نه‌خشاندووه، دوایینجار زه‌ین له پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلی LE MANS له فه‌ره‌نسا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئێستا زه‌ین به فه‌رمی به‌شداریی له پاڵه‌وانێتیی پێشبڕكێی كارتینگی ئۆتۆمبێلی جیهانی ده‌كات كه له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت یه‌كێكه له دێرینترین پێشبڕكێیه‌كانی جیهان كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1964ـه‌وه ئه‌م پێشبڕكێیه به به‌شداریی شۆفێرانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشتر لویس هامڵتن شۆفێری به‌ریتانیا سه‌ره‌تا له‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌ستی پێكردووه و ده‌ركه‌وتووه.
زه‌ین كوێخا له دایكێكی به‌ریتانی و باوكێكی كورد كه خه‌ڵكی چوارقورنه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانییه له دایكبووه و ئێستا له شاری مانچێسته‌ر له به‌ریتانیا ده‌ژی.
هه‌ژار كوێخا باوكی زه‌ین له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه ئێستا كوڕه‌كه‌ی به‌شداریی له مۆتۆسپۆرت ده‌كات له دوای ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له لایه‌ن تیمه گه‌وره‌كانی وه‌كو مێرسێدیس یان رێدبول سپۆنسه‌ری بكرێت و گرینگی پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك بتوانێت به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان بكات.