"پشتگيرى له هه‌ر هه‌وڵێكى چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ين"
K24 - هه‌ولێر:
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (5ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد، كه وه‌ك ليژنه‌ى گفتوگۆ ده‌ناسرێن.
له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكگه‌يشتنى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، تاووتوێ كران.
شانده‌كه مه‌به‌ستى سه‌ردانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو، كه ده‌يانه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان ديدار و گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن بە مەبەستی لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه‌يه‌ك بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستى سياسى له عێراق.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پشتگيرى بۆ هه‌وڵه‌كانيان و هه‌موو هه‌وڵ و هه‌نگاوێك دووپات كرده‌وه، كه كار بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عێراق بكات و هيواى خواست ئه‌نجامێكى باش له هه‌وڵه‌كانيان بكه‌وێته‌وه.
لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ رۆڵى نێچيرڤان بارزانی و ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى بۆ لێكگه‌يشتن و لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيوايان خواست له‌سه‌ر ئاستى عێراقيش رۆڵى هاوشێوه بگێڕێت.