سێ وڵاتی بالکان کایەی ئاسمانی بەڕووی لاڤرۆڤدا دادەخەن

بەهۆی ئەم دۆخەوە لاڤرۆڤ سەردانەکەی بۆ سڕبیا هەڵوەشاندووەتەوە
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا

K24 - هەولێر:

دوای ئەوەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سەردانی بێلگرادی پایتەختی سڕبیا دەکات، کایەی ئاسمانی مۆنتینیگرۆ، مەکدۆنیای باکوور و بولگاریا بە روودا داخرا.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ناوخۆیی بۆسنادا بڵاوکرانەتەوە، لاڤرۆڤ کە بەرنامەی دانابوو رۆژانی 6 و 7ـی حوزەیران بەسەردانێکی فەرمی بگاتە سڕبیا، هەریەک لە وڵاتانی مۆنتینیگرۆ، مەکدۆنیای باکوور و بولگاریا کایەی ئاسمانی خۆیان بە روویدا داخست، هاوکات بەهۆی ئەم دۆخەوە لاڤرۆڤ سەردانەکەی بۆ سڕبیا هەڵوەشاندووەتەوە.

سەرۆک کۆماری سڕبیا، ئەلێکساندەر ڤوجیجی لەلایە خۆیەوە رایگەیاندووە، سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەم سێ وڵاتەوە، لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە بێلگراد، ئەلێکساندەر بۆکان-هارسینکۆ کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە: aa