بەڤیدیۆ.. لە بناری گۆیژە ژمارەیەك دەرخت لابران

شارەوانی سلێمانی: ئەنجامدانی ئەو کارە دوای پێدانی چەندین جار ئاگادارینامە بووە
لابردنی ژمارەیەک درەخت لە بناری گۆیژە
لابردنی ژمارەیەک درەخت لە بناری گۆیژە

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی حوزەیرانی 2022، ژمارەیەك درەخت لە بناری گۆیژە لە شاری سلێمانی بە شۆفڵ لابران و شارەوانی سلێمانیش لەو بارەیەوە رایگەیاند، ئەو زەویانەی درەختەکانی تێدا چێندراوە زیادەڕۆیی تێدا کراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، تیمەکانی بەشی سەرپێچی و لادانی زیادەڕۆیی بە ھاوکاری پۆلیسی شارەوانی و ئاسایشی ناوشار ھەستان بە لابردنی ئەو زیادەرۆییانەی کرابوونە سەر زەوییەکانی بناری گۆیژە.

لابردنی ژمارەیەک درەخت لە بناری گۆیژە
لابردنی ژمارەیەک درەخت لە بناری گۆیژە

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی راشیگەیاند، "بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەنجامدانی ئەو کارە دوای پێدانی چەندین جار ئاگادارینامە بووە بەو کەسانەی زەوی شارەوانییان بەکارھێناوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بێ ئەوەی مافی خاوەندارێتی ئەو زەوییانەیان ھەبێت.

ئاماژە بەوەش درا، کاری ئەمڕۆی تیمەکانمان بە مەبەستی کارئاسانی کردن بووە بۆ جێبەجێ کردنی دروستکردنی شەقامێکی گشتی لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییان و شاری سلێمانی خۆشەویست دا لەو ناوچەیەدا.