بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری ديكه‌ پارەی گەنمی جوتیاران خرایە سەر هه‌ژماری وەزارەتی بازرگانی

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنم لە رێگه‌ی سایلۆکانەوە دابه‌ش ده‌كرێت
7 ملیار و 500 هه‌زار دیناری دیكه‌ی پاره‌ی جوتیارن خرایه‌ سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی
7 ملیار و 500 هه‌زار دیناری دیكه‌ی پاره‌ی جوتیارن خرایه‌ سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی

K24- هه‌ولێر:

نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی رایگەیاند، بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 خراوەتە سەر هه‌ژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئەوەی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون، بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنم لە رێگه‌ی سایلۆکانەوە دەست ده‌كرێت بە دابەشکردنی ئه‌و پاره‌یه‌ به‌سه‌ر جوتیاراندا.

وه‌ك دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئەم بڕه‌ پاره‌یه‌ بەم شێوە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە:

پارێزگای سلێمانی      5 ملیار دینار 

هەولێر                  2 ملیار دینار

دهۆك                   500 ملیۆن دینار

H.B