هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان كۆبوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق ئاشكرای ده‌كات، شاندێكی باڵای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانیان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م سه‌رچاوه ئه‌منییه، شاندێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراقیان كرد و له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی، هه‌واڵگری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش له ناوچه‌ی بۆشایی ئه‌منی ده‌كرێت، هه‌ردوولا تاوتوێی دۆخی ئه‌منی و ئاڵوگۆڕی هه‌واڵگرییان له‌م ناوچانه كرد.
هه‌ریه‌ك له فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و ئاسایشی عێراق له وه‌زاره‌تی به‌رگری، له پێشوازی شاندی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بوون.