بەڕێوەبەری نوێی دامەزراوەی کوردستان24 دەستبەکاربوو
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیرانی 2022، ئەحمەد زاویته‌یی وەکو بەڕێوەبەری گشتی نوێی دامەزراوەی کوردستان24 دەستبەکاربوو.
ئەحمەد زاویته‌یی کە ساڵانێکی زۆرە کاری رۆژنامەوانی دەکات و ئەزموونی چەندین ساڵەی وەك پەیامنێر لە کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری ھەیە، ئەمڕۆ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوێی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 لەگەڵ بەڕێوەبەرانی به‌شه‌كان و کارمەندانی دامەزراوە میدیاییه‌كه کۆبووەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به داڕشتنی ستراتیژیەت و نەخشەرێگای قۆناغی نوێ لە دامەزراوەی كوردستان24.
دامەزراوەی کوردستان24 کە لەساڵی 2015 دامەزراوە و سه‌نته‌ری سەرەکیی لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە، جگە لە کەناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی و رادیۆ، ماڵپەڕێکی ھەواڵی ھەیە بە پێنج زمانی جیاواز ھەواڵ و راپۆرت بڵاودەکاتەوە.
H.B