گۆڕان و یه‌كێتی نوسراوێك بۆ پارتی ده‌نێرن
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی نوسراوێك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن، تا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتی دیاری بكرێت.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بڕیاروایه به نوسراوێك داوا له پارتی بكه‌ن بۆ دیاریكردنی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش،تاوه‌كو له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی دا گفتوگۆ بكه‌ن.
د. ئیسماعیل نامیق له‌پاش دیدارێكی سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و نوسراوه ئاراسته ده‌كرێت و ئێستا ئه‌و گرژی و توندییه‌ی له نێوان هه‌ردوولا هه‌بوو و له ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا ڕه‌نگی دابووه‌وه نه‌ماوه، تا ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌دا.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،دوای ڕێككه‌وتن و پێكهێنانی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی نێوانیان،ده‌ستیان به سه‌ردانیكردنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان كردووه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن"ئامانجیان فراوانكردن و به ده‌ستهێنانی پاڵپشتی لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه بۆ خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه.
وه‌ك له ڕێككه‌وتننامه‌كه‌شیاندا هاتووه،ده‌رگا له به‌رده‌م لایه‌نی سیاسی دیكه‌ش كراوه‌یه و ده‌توانرێت ببێت به به‌شێك له‌و رێككه‌وتنه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بڕگه و به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا بێته‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی و گۆڕان له كاتێكدایه،نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،له‌كاتی قسه‌كردنی بۆ ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی،ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه به هۆی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دا كۆتایی به تاكڕه‌وی له بڕیاری سیاسی‌دا بهێنن، بۆیه تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی دیكه به فه‌رمی نه‌چووه‌ته ناو بازنه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان،به‌ڵكو له چه‌ند ڕوویه‌كی گشتییه‌وه هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان به پێویست زانییوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕگانه‌ی ده‌چێته خزمه‌تی گشتییه‌وه.
تا ئێستاش له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكی نوێ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حزبه‌كه‌یان و ئه‌و دوو لایه‌نه به‌دی ناكرێت و وه‌ك ڕایانگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ شاندی هاوبه‌ش كۆنابنه‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو لایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕان هێشتا سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش كۆببنه‌وه.