تهرمی كهسێك له سلێمانی دۆزرایهوه

K24- سلێمانی:
لە شاری سلێمانی تەرمی کەسێک بە کوژراوی دۆزرایەوە و گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دهكات، بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی رووداوەکە تەرمەکە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشهممه 6ـی حوزهیران/ یۆنیۆی 2022) ھێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە بوونی تەرمێک لە نزیک گەڕەکی شێخ عەباسی شاری سلێمانی ئاگادار کرانەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئهوهشی خستهڕوو، دوای گهیشتنی هێزه ئهمنییهكان بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت لە نێو کێڵگەیەکی دەغڵوداندا کەسێک کوژراوە و تەرمەکەی فڕێ دراوە.
سهركهوت ئهحمهد گوتیشی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد، بۆ دڵنیابوون لە چۆنیەتی کوژرانی کەسەکە تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.