خۆشترين بۆن بۆ پياوان
K24- هه‌ولێر
بۆن، يه‌كێكه له‌و پێويستييه تايبه‌تييانه‌ى كه رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌يه بۆ راكێشانى سه‌رنجى خانمان، به‌ڵام هه‌موو جۆره بۆنێك نا، چونكه له‌دونياى بازاڕى ئێستادا جۆره‌ها بۆن هه‌ن كه ره‌نگه هه‌ندێك له‌و بۆنانه هيچ كاريگه‌رى و رۆڵێكى ئه‌وتۆى نه‌بێت، بگره زۆرجار خه‌ڵك لێت دوور ده‌كه‌ونه‌وه به‌هۆى قورسى بۆنه‌كه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ويته حاڵه‌تى له‌و جۆره، باش‌ترين و خۆشترين بۆنمان له خواره‌وه ئاماژه‌ى پێداوه كه له‌لاى خانمان بايه‌خێكى تايبه‌تيان هه‌يه:-
1- Gucci Made to Measure: ئه‌م جۆره بۆنه بۆنێكى رۆمانسييه، كۆمپانياى غه‌تووشى له فه‌ره‌نسا به‌رهه‌مى ده‌هێنێت، پێكهاتووه ره‌گى رووه‌كى يانسوون و گوێز و دره‌ختى عه‌رعه‌ر.
2- Hugo: به‌ناوبانگترين بۆنى پياوانه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كۆمپانياى Boss به‌رهه‌مى ده‌هێنێت، له پێكهاته‌ى رووه‌كى فانيليا و بيبه‌ر دروست كراوه.
3- Dior Homme Intense: بۆنێكى سه‌رنج راكێش و خۆشه، پێكهاته‌ى چه‌ندين په‌ڕاوى گوڵى و گياى جۆراو جۆره.
4-Versace Pour Homme: كۆكراوه‌ى چه‌ند جۆره بۆنێكه كه پێكهاتووه له چه‌ند گوڵ و قه‌دى داريكى نێو ده‌رياى ناوه‌ڕاست.
5-The One Gentlemen: بۆنێكى سه‌رنجڕاكێش و رۆمانسييه كۆمپانياى Dolce And Gabbana به‌رهه‌مى ده‌هێنێت، بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر له‌سه‌ر له‌ش و جلوبه‌رگ ده‌مێنێته‌وه.