هونه‌رى له‌خۆدانى بۆن فێربه
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى "هافگتۆن پۆست"، بابه‌تێكى سه‌رنج راكێشى سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌كانى له‌خۆدانى بۆن بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێيدا تيشك ده‌خاته‌سه‌ر گرنگى فێربوونى هونه‌ره‌كانى له‌خۆدانى بۆن به‌شێوه‌يه‌كى ته‌ندروست و مانه‌وه‌ى بۆ كاتێكى درێژتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندين رێنمايى هونه‌رى بڵاوكردووه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن:
- پرژاندنى بۆن له‌كاتى شێدارى پێستدا، به‌تايبه‌تى كاتێك له گه‌رماو هاتيه ده‌ره‌وه، له‌خۆدانى بۆن زۆر گرنگه، چونكه له‌و كاته‌دا خانه‌كانى پێست شێدارن و هه‌مووى پاككراونه‌ته‌وه‌و هيچ پيسييه‌كى تێدا نييه، به‌مه‌ش واده‌كات پێست بۆنه‌كه هه‌ڵمژێت و يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ مانه‌وه‌ى كاتێكى زۆرتر، تا چه‌نديش شێدارييه‌كه زياتر بێت، ئه‌وه‌نده مانه‌وه‌ى بۆنه‌كه كاريگه‌رتر ده‌بێت.
- له‌بۆنێك زياتر له‌خۆت مه‌ده، چونكه له‌خۆدانى زياتر له‌بۆنێك واده‌كات، بۆنى راسته‌قينه له‌و نێوه‌نده‌دا ون بێت و نه‌زانيت چ بۆنێكه، بۆيه خۆت له‌و كرداره به‌دوور بگره.
- ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و شوێنانه‌ى كه هه‌ست به بوونى ترپه‌ى دڵ ده‌كرێت، بۆ نموونه مه‌چه‌كه‌كان، مل، خواروى مل و سه‌رشانه‌كان، چونكه ئه‌و شوێنانه پله‌ى گه‌رميان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانى ديكه به‌رزتره و گه‌رمى لێوه ده‌رده‌چێت و يارمه‌تيده‌ره بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى بۆنه‌كه و ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌يه‌كى زۆرتر كاريگه‌رى خۆى ده‌بێت و ده‌مێنێته‌وه.
- بۆن راسته‌وخۆ له‌پێست بده، خۆت به‌دوور بگره له‌وه‌ى بۆن له‌جله‌كانت بده‌يت، چونكه وه‌كو باسمان كرد، پێست رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌يه له‌مانه‌وه‌ى بۆنه‌كه بۆ كاتێكى درێژتر.