جارێکی دیکە ئەردۆغان بەهای لیرەی دابەزاند
K24 - هەولێر
جارێکی دیکە بەهۆی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، بەهای لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە هەمان کاتدا رێژەی هەڵاوسان لە بەرزترین ئاستی زیاتر لە 20 ساڵی رابردوویدایە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا بەهای دۆلارێکی ئەمەریکی بۆ نزیکەی 17 لیرەی تورکی بەرزبووەتەوە. بە جۆرێک تەنیا ئەمڕۆ %1 بەهاکەی لەدەستداوە و گەیشتووەتە 16.94 لیرە.
داکەوتنی بەهای لیرەی تورکی لە کاتێکدایە، سەرەڕای بەزبوونەوەی بەرچاوی رێژەی هەڵاوسان، سەرۆکی وڵاتەکە رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی سیاسەتی ئاسانکاری دارایی پەیڕەو دەکات.
دوێنێ 7/6/2022، لەدوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی له كۆشكی سهرۆكایهتی كۆماری تورکیا رایگەیاند: "ئهم دهسهڵاته سووی زیاد ناكات بهڵكو بهپێچهوانهوه، بهردهوام دهبین له دابهزاندنی".
لە مانگی ئەیلوول تاوەکو کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، نرخی سوو لە تورکیا 500 خاڵی سەرەکی دابەزێندرا، ئێستا رێژەی سوو لە وڵاتەکە سەدا 14ـەیە و رێژەی هەڵاوسانیش بۆ بەرزترین ئاستی 25 ساڵی رابردووی بەرزبووەتەوە و 70%ـی تێپەڕاندووە.