بەڤیدیۆ.. کاروانێکی گەورەی کۆچبەران بەرەو ئەم وڵاتە بەڕێکەوتن

کۆچەبەران دروشمی "ئازادی، ئازادی" دەڵێنەوە
کاروانی کۆچبەران
کاروانی کۆچبەران

K24 - هەولێر:

کاروانێکی گەورەی کۆچبەران لە باشووری مەکسیکەوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێکەوتن.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، کاروانێكی کۆچبەران کە لە مەکسیکەوە بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوتوون ژن و منداڵ و پیاوانی ئەمەریکای ناوەندی و ڤەنزوێلا لەخۆدەگرێت.

لەسەر لافیتەی کۆچبەرێك نووسرابوو، "کۆچبەران تاوانبار نین، ئەوان کرێکاری نێودەوڵەتین". هەندێکی دیکەش دروشمی "ئازادی، ئازادی" و "ڤیزامان دەوێت"یان دەوتەوە، هەندێکیشیان سروودی ڤەنزوێلایان دەوتەوە.

لوریس گارسیا، ئەندامی رێکخراوی Dignificacion Humana ناحکومی کە هاودەمی کۆچبەران دەکەن بە فرانس پرێسی راگەیاند، "بە سەرۆکی دەوڵەتە زلهێزەکان کە لە ئەمەریکا کۆدەبنەوە دەڵێین خێزانە کۆچبەرەکان هی ئەوە نین لەپێناو قازانجی سیاسی و ئایدۆلۆجی موزایەدەیان پێوە بکرێت."

عومەر هیریرا، هاووڵاتییەکی بەرەگەز ڤەنزوێلی گوتی: "من کارمەندی زانکۆ بووم و کارەکەم بەجێهێشتووە لەبەرئەوەی رێگەم پێنادەن".