بە گرافیک.. ناوەڕۆکی یاسای ئاسایشی خۆراک

بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ یاسای پشتیوانی به‌په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك 25 ترلیۆن دینارە

K24 – هەولێر

لە 8/6/2022، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به‌ پڕۆژه‌ یاسای پشتیوانی به‌په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك كۆبووه‌وه‌ و به‌ كۆی ده‌نگ یاساكه‌ی په‌سند كرد.

بڕی تەرخانکراو بۆ یاسای پشتیوانی به‌په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك 25 تریلیۆن دینارە، کە بەمشێوەیە دابەشکراوە:.

4 تریلیۆن بۆ وەزارەتی کارەبا و دانەوەی قەرزەکان

900 ملیار دینار بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ

1 تریلیۆن دینار بۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی

8 تریلیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان، بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان و رێژەی هەژاری

150 ملیار دینار بۆ دامەزراوەی شەهیدان

100 ملیار دینار بۆ دامەزراوەی زیندانیان

1 ملیار دینار بۆ دامەزراندن و گرێبەستەکان

450 ملیار دینار بۆ سندوقی ناچە زیانلێکەوتووەکان، بەتایبەت ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕی داعش زیانیان بەرکەوتووە

150 ملیار دینار بۆ وەزارەتی پەروەردە و چاککردنەوەی قوتابخانەکان