كاوه مه‌حموود: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواده‌خرێت
K24 – هه‌ولێر:
كاوه مه‌حموود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان رایگه‌یاند، به هۆی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی كۆتایی، ئه‌گه‌ری به‌هێز دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتییه له هه‌رێمی كوردستان و عه‌قڵیه‌تی دوو زۆنی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی زاڵه و ئه‌مه‌ش وایكردووه، كێشه‌كان به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی بمێننه‌وه.
لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبوونه‌وه.
پرسی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی كوردستان بوو.
ئه‌مه دووه‌مجاره، جێنین پلاسخارت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته جێی ناكۆكیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شێكیان داوا ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بكرێته فره بازنه و به‌شێكیشیان داوای یه‌ك بازنه‌یی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌شێك داوای گۆڕینی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان له دژی ئه‌و داوایانه، به‌و پێیه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له نوێنه‌رانی پێنج لایه‌نی سیاسی پێكهاتووه و لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌ندام نین تێیدا.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌یه‌وه، كاوه مه‌حموود، باسی له یاسای هه‌ڵبژاردن و سیستمی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كرد و وتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌ك بازنه‌یین له هه‌ڵبژاردندا. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دوو زۆنی به ده‌ركردنی یاسایه‌كی یه‌ك زۆنی ده‌كرێت، نه‌ك چوار زۆنی، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نوێنه‌ری هه‌موو پارێزگاكانه و ده‌كرێت ده‌نگی بۆ بدرێت و هیچ ده‌نگێكیش نافه‌وتێت و ئه‌مه‌ش خزمه‌تی چه‌مكی هاووڵاتییبوون ده‌كات".
سه‌باره‌ت به په‌یامی جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق وتی: "پلاسخارت به روونی وتویه‌تی به پێی ئاماژه‌كان، هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ناكرێت، به‌ڵام پێویسته له نزیكترین كاتدا بكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، كاوه مه‌حموود، وتی: هۆكاری دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه و به‌شێكیشی په‌یوه‌ندیی به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه و هه‌ندێك لایه‌ن یه‌ك بازنه‌ییان قبووڵ نییه و داوای چوار بازنه‌یی ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت و تا یه‌كی ته‌مموز سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ره‌شنووسێك له باره‌ی پرسه‌كانه‌وه ئاماده ده‌كات كه پێی گه‌یشتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی بوونه‌ته كێشه، په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تییه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه به‌شێكی ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدان و ده‌ڵێن با كۆمیسیۆن نه‌گۆڕدرێت، چونكه نوێنه‌ری پێنج حزبه، ئێمه پێمان وایه ئه‌م كۆمیسیۆنه حزبییه و پێویسته دوور بێت له پشكپشكێنه‌ی حزبی.
كاوه مه‌حموود، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت كێشه‌یان له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، نه‌ك كۆمیسیۆن، چونكه هه‌موویان له كۆمیسیۆنن.
له باره‌ی سیناریۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌وه، كاوه مه‌حموود وتی: ره‌نگه به گوێره‌ی بڕیارێكی په‌رله‌مان رێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، ئێمه ده‌ستوورمان نییه، به‌ڵام دواخستنی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامنه‌دانی له كاتی خۆیدا نموونه‌یه‌كی خراپه و پیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ده‌ین. هه‌روه‌ها له دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكه‌یته‌وه، واته بیر ده‌كه‌یته‌وه چ یاسایه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیتدایه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی زاڵه عه‌قڵیه‌تی دوو زۆنی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تییه، ده‌بوایه له بری ئه‌وه بایه‌خ به پرسه نیشتمانییه‌كان بدرێت.
له باره‌ی عێراقیشه‌وه، وتی: "عێراق قه‌یرانی درووستبوونی حكومه‌تی نییه، به‌ڵكو قه‌یرانی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، بۆ نموونه په‌لاماری درۆنیی بۆ سه‌ر هه‌ولێر، ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ قه‌یرانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌و پرۆسه سیاسییه‌ی له 2003ه‌وه ده‌ستیی پێكردووه، ئێستا له تونێلێكی تاریكدایه. ئایا فیدراڵیزم ده‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات".
هه‌روه‌ها وتی: "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێبه‌گه‌یه‌ندرێت، پرۆسه‌ی سیاسی له تونێلێكی داخراودایه و عێراقیش تێبگات، كه ئه‌م شێوازه سه‌قامگیری درووست ناكات و ده‌بێت جێگره‌وه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه".