ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری: ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی په‌لاماری تیرۆریستی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و رایگه‌یاند، به ئامانج گرتنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، سوود به هیچ لایه‌ك ناگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و په‌لامارانه ده‌ستگیر و به سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
به‌داخه‌وه دیسان له شه‌وی 8ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 په‌لامارێكی ترسنۆكانه‌ی تیرۆریستی كرایه‌سه‌ر شاری هه‌ولێر.
له‌كاتێكدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین رێگه له‌و هه‌وڵه ترسنۆكانه بگرن و به زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و په‌لامارانه ده‌ستگیر و به سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن.
به ئامانج گرتنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، سوود به هیچ لایه‌ك ناگه‌یه‌نێت.
لێرەدا، داواش لە هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێی جیدی لەو دەستدرێژی و پەلامارە بەردەوامانەیان هەبێت کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییان دابنێن.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
9/6/2022