جنۆكه رووی له ته‌كساس كردووه
K24 – مینیسۆتا، ئه‌مه‌ریكا:
به‌رپرسانی شاری ئاماریلۆی ویلایه‌تی ته‌كساس، دوێنێ (9ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)، داوای هاوكاری له دانیشتوانی شاره‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌و بوونه‌وه‌ره نامۆیه بناسنه‌وه، كه هه‌م له شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و هه‌م له‌شێوه‌ی مرۆڤدایه و داوا ده‌كه‌ن به‌بینینی، پۆلیس ئاگاداربكه‌نه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی "ئه‌ی بی سی نیوز"، ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی شاری ئاماریلۆ، وێنه‌ی بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان له سۆشیال میدیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، كاتژمێر (1:30) شه‌وی 21 ئایار بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر له ناو باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئاماریلۆی ته‌كساس دێت و ده‌چێت، نووسیویه‌تی: "ئایا كه‌سێكه كڵاوێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی له‌سه‌ركردووه و به‌و شه‌وه حه‌زی له رۆیشتنه، ئایا چوپاكابرا-یه؟ ئایا ئاژه‌ڵێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه یان بونه‌وه‌رێكی ئاسمانییه هاتووه‌ته سه‌ر زه‌وی، هیچ بیرۆكه‌یه‌كتان هه‌یه؟".
چوپاكابرا، ئاژه‌ڵێكه له ئه‌مه‌ریكای لاتین هه‌یه و گوایه هێرش ده‌كاته سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان، به‌تایبه‌تی بزن.
به‌رپرسانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئاماریلۆ به بونه‌وه‌رێكی نه‌ناسراو له ئاماریلۆ "Unidentified Amarillo Object" ناوی ده‌به‌ن.
به پێی وته‌ی مایكل كاشوبا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پارك و كات به‌سه‌ربردن له شاری ئاماریلۆ، ئه‌ندامانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی سه‌یری ئه‌و وێنانه‌یان كردووه كه له‌كامێراكانه‌وه ده‌ركه‌وتوون، له‌ناكاو چاویان كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌و بوونه‌وه‌ره.
ئه‌و به رۆژنامه‌ی زه‌نیویۆرك پۆستی وتووه، زیان به هیچ ئاژه‌ڵ و كه‌سێك نه‌گه‌یشتووه، هه‌روه‌ها هیچ نیشانه‌یه‌كی تاوانكاریش له باخچه‌كه‌دا دیار نییه و رووی نه‌داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌دڵنیایی وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و سه‌یره، ره‌نگه دانیشتوانی ئاماریلۆ بتوانن یارمه‌تیده‌ربن له چاره‌سه‌ركردنی نهێنی ئه‌م بوونه‌وه‌ره.
هه‌روه‌ها كاشوبا له لێدوانێكدا بۆ "سی بی ئێس نیوز"، وتی: "كامێرای چاودێری باخچه‌كان كاتێك وێنه‌كان ده‌گرن، هه‌فتانه پێداچوونه‌وه‌ی پێداده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی ستافی باخچه‌كه وێنه‌كه‌ی بۆ ناردووین، دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی دیكه‌ی ستافه‌كه گه‌یشتنه بڕوایه‌ك كه كه‌س نه‌توانێت بزانێت وێنه‌كه چییه بۆیه ناردمان بۆ شاره‌وانی شاره‌كه".
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئاماریلۆ ساڵی 1955 دامه‌زراوه، شوێنێكه بۆ كاتبه‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان بۆ ته‌مه‌نی هه‌موو منداڵێك، شوێنه‌كه رووبه‌ری 15 دۆنمه و ده‌كه‌وێته پاركی تۆمپسۆن و زیاتر له 60 جۆر ئاژه‌ڵی ده‌گمه‌نی تێدایه.