تا ئێستا له سهدا 25ى دهنگدهران كارتى دهنگدانيان نوێكردووهتهوه
K24 – ههولێر:
تا ئێستا لەسەدا 25 ھاووڵاتیانی کەرکوک کارتی تۆماری دەنگدەرانیان وەرگرتووە کە ناسراوە بە"بایۆمەتری".
ھەرچەندە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان سەری ئەم مانگەی وەک دوا مۆڵەت دەستنیشانکردبوو، بەڵام بەرپرسێکی کۆمسیۆن دەڵێت؛ مۆڵەتی مانگێکمان درێژکردووهتەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان سەردانی ناوەندەکان بکەن.
کارمەندانی ئەو فەرمانگەیەش پێیان وایە کە رێژەی سەردانیکەران وەک پێویست نیەو پڕۆسەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا تەواو نابێت، بەرپرسانیش دەڵێن؛ ئەگەر وەک ئەم رێژەی ئێستا ھاووڵاتیان سەردانی ناوەندەکانی کۆمسیۆن بکەن، ئەوە زیاتر لەنیوەی ھاووڵاتیان مافی دەنگدانیان دەفەوتێت.