سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەریی دەكات

هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ كرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەریی دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەریی دەكات

K24 - هه‌ولێر:

ڕۆژی شەممە 11ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەریی كرد كە پێكهاتبوو لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەری.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ كرد.