زانیاری نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون راده‌گه‌یه‌ندرێت

K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكردن له كرێنشینانی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، نزیكه‌ی 230 هه‌زار كرێچی له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.
گۆران عه‌وێنه‌یی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكردن له كرێنشینانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، ته‌نیا له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر نزیكه‌ی 85 هه‌زار كرێچی هه‌ن.
گۆران عه‌وێنه‌یی راشیگه‌یاند، كۆی گشتی ئه‌م ژمارانه، به رێژه‌ی %90ـی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌وانی دیكه خه‌ڵكی عه‌ره‌بی عێراق و بیانین.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكردن له كرێنشینانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له‌باره‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان كردووه، ئه‌وان به‌ڵێنیان به ئێمه داوه پشت به ئامار و رێنماییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ببه‌ستن، ئه‌و فۆڕمه‌ی كه بڵاویش بووه‌ته‌وه، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 90ـی پێشنیازی ئێمه بووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "230 هه‌زار كرێچی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 90 دانیشتوو و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن".
پێشتر ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كرێچی و كه‌مده‌رامه‌تان دروست ده‌كرێت، به گوێره‌ی رێنمایی و موسته‌حه‌قات، دابه‌ش ده‌كرێن.