ئەنجومەنی ئابووری خاوەنکارانی ئیمارات - کوردستان دادەمەزرێت
K24 - هەولێر
ھەرێمی کوردستان و ئیمارات دەچنە قوناغێکی دیکەی وەبەرھێنان و بازرگانی، لە نوێترین ھەنگاودا حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ھەوڵدەدەن پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان فراوان بکەن و پەرەی زیاتری پێبدەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەی وەبەرهێنان، ئەمڕۆ محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، پێشوازی لە ئەحمەد زاھری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کردووە و خۆشحاڵی خۆیشی بە دەستپێشخەری دامەزراندنی ئەنجومەنەکە، لەپێناو بووژانەوەی ئابووری، ئامادەیی ھەموو کارئاسانییەکی دەربڕی.
لای خۆشییەوە کونسوڵی گشتی ئیمارات، دامەزراندنی ئەنجومەکەی بە پێویست ناوبرد و ئاماژەی بەوەکرد، بۆ پەرەپێدانی وەبەرھێنان و بازرگانی ھەوڵی ھێنانی 6 بانک بۆ کوردستان دەدەن و ئامانجیشیانە سوود لە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان وەرگرن.