سوارێز خۆی پێشكهشی یانهیهكی ئیتاڵیا دهكات
لویس سوارێز، هێرشبەری پێشووی ئاتڵێتیكۆ مەدرید، هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی یانەیەکی نوێ لە گواستنەوەکانی هاوینە، دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆخێ بلانکۆس کۆتایی هات.
تۆڕی "سپۆرت میدیاسێت"ـی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لویس سوارێز لەم هاوینەدا خزمەتگوزارییەکانی وەک گرێبەستێکی بێبەرامبەر پێشکەشی یۆڤانتۆس کردووە و ئامادەیە بۆ خانمەپیرەکە یاریی بکات.
سهرچاوهكه ئاماژەی بەوەشکردووە، مووچەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی کە ٥ ملیۆن یۆرۆیە تاکە بەربەستە بۆ تەواوکردنی گواستنەوەی بۆ یانەی یۆڤانتۆس، ئەمە جگە لەوەی بیانکۆنێری هێشتا کار لەسەر گرێبەستەکانی ئەنخێل دی ماریا و فیلیپ کۆستیک دەکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی یانەکەی.
هێما بۆ ئەوەش کراوە ئەگەر لویس سوارێز پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە نەکات، ئەوا ڕەنگە ئەستێرە ئۆرۆگواییهكه بچێتە لازیۆ یان فیۆرنتینا.
لویس سوارێزی تهمهن 35 ساڵ، له یانهی ناسیۆناڵی ئۆروگوایی پێگهیشتووه، دواتر له 2006 له دهرگهی یانهی گرۆنینجینی هۆڵهندی هاته ئهورووپا، دوای وهرزێك روویكرده ئایاكس، دوای چوار وهرزكردن له یانهی ئایاكس به گرێبهتسێكی 26 ملیۆن یۆرۆ پهیوهندی به لیڤهرپوول كرد، لهگهڵ یانه ئینگلیزییهكه له كۆی 133 یاری، 82 گۆڵ و 46 ئاسیستی كرد، پاشان له 2014 بۆ یانهی بارسێلۆنا گواسترایهوه، له 281 یاری، 194 گۆڵ و 113 ئاسیستی كرد، له دوو وهرزی رابردووش یاریی بۆ ئاتڵێتیكۆ مهدرید كرد، له 83 یاری، 34 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمار كرد.