بایدن سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی ده‌بینێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو گه‌شتێكی فراوان بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 13ی ته‌مموز ده‌ستپێده‌كات و له 16ی هه‌مان مانگ كۆتایی پێدێنێت، له‌نێو گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی ده‌بینێت، به‌ڵام ئاماده نییه سه‌ردانی عێراق بكات.
به‌پێی راپۆرتێكی "زه واشنتن پۆست"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 13ی ته‌مموز به سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌ست به گه‌شته‌كه‌ی ده‌كات و جگه له ئیسرائیلییه‌كان، له كه‌رتی خۆرئاوا چاوی به مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌وێت و پشتگیری خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین دوپاتده‌كاته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پته‌وكردنی پێگه‌ی ئیسرائیل له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بایدن له 15ی ته‌مووز ده‌چێته عه‌ره‌بستانی سعوودیه و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته ئاشكرایه، كه دوای بڕیاره‌كه‌ی گرووپی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت (ئۆپێك +) دێت به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودیه، سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی به‌هۆی رێگریكردن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی رووسیا دروستبووه بۆ بازاره‌كانی جیهان، ئه‌ویش له ئه‌نجامی ئه‌و سزا ئابووریانه‌ی خۆرئاوا بۆ سه‌ر مۆسكۆ، كه له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا به‌سه‌ریدا سه‌پێندران.
به‌ڵام وه‌ك بایدن و ستافه‌كه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا پێداگیرییان كرد، بڕیاری سه‌ردانی سعوودیه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر زیاتر په‌یوه‌ندی به پرسه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌یه نه‌ك نرخی سووته‌مه‌نی.
بایدن رۆژی 12ی ته‌مموز له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به نیگه‌رانییه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی، به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "به‌ڵێنه‌كانی سعوودیه په‌یوه‌ندی به هیچ شتێكه‌وه نییه كه له چوارچێوه‌ی وزه‌دا بێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیان به كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگتره‌وه هه‌یه".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، بایدن چاوی به سه‌ركرده‌ی 9 وڵاتی وه‌ك عێراق، ئوردن، میسر، كوه‌یت، ئیمارات، به‌حره‌ین و عه‌ممان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام سه‌ردانی هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه ناكات، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو له سعوودیه له‌گه‌ڵیان كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆشكی سپی، بایدن له سه‌ردانه‌كه‌یدا چه‌ند ئامانجێكی هه‌یه له بینینی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و چه‌ند وڵاته، ئه‌وانیش: ئاسایشی ناوچه‌كه، ئاسایشی خۆراك، كێشه‌ی وزه و ململانێی فه‌ڵه‌ستین - ئیسرائیل.
خواستی واشنتن بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شانشین و میرنشینه‌كانی كه‌نداو دوای له‌شكركێشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا خێراتر بووه، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌ر له زستانی داهاتوو ئه‌وروپا پشت به وزه‌ی كه‌نداو ببه‌ستێت و ئه‌وروپاش هه‌وڵده‌دات له ئاینده‌دا ئیدی پشت به وزه‌ی رووسیا نه‌به‌ستێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دۆخی جیهان بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 24ی شوبات (فێبریوه‌ری 2022)ـش.
سێ دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی به "زه نیویۆرك تایمز"ـیان راگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن سه‌ردانێكی ناچارییه بۆ كه‌نداو، چونكه بایدن كاتێك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بوو له 2019، سوێندی خوارد كه سعوودییه باجی كوشتنی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی واشنتن پۆست ده‌دات، هه‌روه‌ها دوای هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌كاربوونی، بایدن سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكای سه‌باره‌ت به سعوودیه نیشاندا، كه هه‌ڵوێستێكی توندی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و تۆمارانه‌ی له‌سه‌ر مافی مرۆڤ دیاریكراون، به‌تایبه‌تی له پرسی كوشتن و پارچه‌پارچه‌كردنی ته‌رمی خاشقچی له توركیا له‌ساڵی 2018، چونكه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ی به كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه تێوه‌گلاند، هه‌رچه‌نده كۆشكی سپی به‌مدواییه رایگه‌یاندووه، هه‌ڵوێستی بایدن گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
H.B