توركیا: به‌ڵگه‌كانی سوید و فنله‌ندا بۆ به‌ئه‌ندامبوونیان له ناتۆ له‌ئاست داواكارییه‌كانی ئێمه‌دا نین
K24- هه‌ولێر:
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سوید و فنله‌ندا له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌یان بۆ ئه‌ندامبوونیان له هاوپه‌یمانی ناتۆ بۆ توركیایان نادرووه، خواسته‌كانی ئه‌نقه‌ره تێر ناكات و توركیائه‌مه‌ی به هه‌ردوو وڵاته‌كه و هاوپه‌یمانێتی ناتۆشی راگه‌یاندووه.
ئه‌م گوتانه‌ی چاویش ئۆغلۆ له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سیمۆن كۆفینی هاوتا ئێرله‌ندییه‌كه‌ی و ئه‌نیكین هوێتفێڵدیت، هاوتا نۆرویژییه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی هاتوون.
چاویش ئۆغلۆ دووپاتیكرده‌وه، توركیا به ناتۆ و سوید و فینله‌ندای راگه‌یاندووه، كه ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی به ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی سووره و ره‌زامه‌ندی ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونیان، ده‌وه‌ستێته سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته بۆ مه‌رج و داواكارییه‌كانی توركیا.
هه‌روه‌ها گوتی: توركیا به‌هێزه‌وه پشتگیری له سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه‌ی ناتۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دانوستانه‌كان له باره‌ی بابه‌تی ئه‌ندامبوونی سوید و فنله‌ندا له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له به‌رزترین ئاسدا به‌رده‌وامن.
دوای نزیكه‌ی سێ مانگ له هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هه‌ریه‌ك له سوید و فنله‌ندا له مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كانیان، داوای ئه‌ندامبوونیان له ناتۆ كرد، به‌ڵام توركیا كه ئه‌ندامێكی كارای هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه، ره‌تی كرده‌وه رێگه به ئه‌ندامبوونیان بدات.
توركیا له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و داواكریه‌ی سوید و فنله‌ندا، ئه‌و دوو وڵاته‌ی به داڵده‌دانی ئه‌ندامانی سه‌ر به رێكخراو و حزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی توركیای تۆمه‌تبار كرد و به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و دوو وڵاته به‌رپرس و ئه‌ندامانی حزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان راده‌ستی ئه‌نقه‌ره نه‌كات، هه‌رگیز رێگه نادات سوید و فنله‌ندا ببنه ئه‌ندامی ناتۆ.
H.B