عەبادی: رزگاركردنی مووسڵ نزیك بووەتەوە

K24 - ھەولێر

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت لەسەر نزیکبوونەوەی رزگارکردنی مووسڵ دەکاتەوە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لەمیانی پێشوازیکردنی عەبادی لە ژمارەیەك زانای ئایینی هەردوو وەقفی سوننە و شیعە، جەختی لەسەر نزیکبوونەوەی وادەی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ کردووەتەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوای ستایشکردنی هێزە عێراقییەکان لە رزگارکردنی فەللوجە، جارێکی دیکە بەڵێنیدا لە پێشێلکارییەکان بکۆڵێتەوە و هەوڵ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بدات.